لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە باکووری رۆژئاوای کەرکوک شەش سەربازی سوپای عێراق بوونە قوربانی.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ” شەوی رابردوو لە وادی نەفت-ی نزیک گوندی تەلوەرد لە سنووری ناحیەی مولتەقا لە باکووری رۆژئاوای کەرکوک تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی لیوای 32 ی فیرقەی 8 ی سوپای عێراق”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” لە هێرشەکەدا دوو ئەفسەر و سەربازێک کوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون”.