دەستگیركردنی گروپێكی بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر راگەیەندرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی گروپێكی بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، گروپێكی چواركەسی دەستگیركرد كە كاریان ساغكردنەوەی ماددەی هۆشبەربووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی ورد، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، 5ی ئەم مانگە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، گروپێكی چوار كەسییان لە هاوڵاتیی ناوخۆیی و بیانی دەستگیركرد كە كاریان فرۆشتن و دابەشكردنی ماددە هۆشبەرەكانی جۆری ( كریستاڵ ) و ( حەپی تڕاماڵ ) بووە لە سنوورەكەدا .

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەستگیركراوان بەپێی ماددەكانی 26 و 30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

جەختیشدەكاتەوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە هەوڵەكانی بەردەوامدەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە پێناو بوونیادنانی كۆمەڵگەیەكی تەندروست و دوور لە ماددەی هۆشبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری بڕیاری نوێی دەركرد

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، لەمەودوا نوێكردنەوەی ساڵانە‌ی ئۆتۆمبێل پێویستە بەئامادەبوونی ئەو کەسە ئەنجام بدرێت کە مۆڵەتەکەی بەناوەوەیە، یان…
Total
0
Share