غەریب ئەحمەد: پێشنیازەكەی یەكێتی لەبارەی پاشەكەوتەوە دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسەندكرا سەركەوتنەكە بۆ خەڵكی كوردستانە

غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی دوو پێشنیازەكەی كە تایبەتە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە و مامەڵەی راستەوخۆی حكومەتی عێراق لەگەڵ پارێزگاكان نەگۆڕە و بڕیارە ئەمشەو ماددەی 14 بخرێتە دەنگدانەوە و بە دەنگدان ئەو دوو بڕگەیە یەكلابكرێتەوە.

راشیگەیاند، پێشنیازەكەی یەكێتی لەبارەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە و مامەڵەی راستەوخۆی پارێزگاكان دەخرێتە دەنگدانەوە و ئەگەر پەسەندكرا سەركەوتن بۆ هەموو خەڵكی كوردستانە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی جەختیكردەوە، لە هەوڵەكانیان بۆ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆران و مافەكانیان بەردەوامدەبن.

بابەتی پێشتر

د. نەرمین مەعروف: سوورین لەسەر بڕگەكانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە و پارێزگاكان

بابەتی دواتر

لە بەغدادەوە هەواڵێكی گرنگ لەبارەی پاشەكەوتی مووچەوە راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share