د. نەرمین مەعروف: سوورین لەسەر بڕگەكانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە و پارێزگاكان

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سوورین لەسەر بڕگەكانی تایبەت بە پاشەكەوتی مووچە و مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاكان.

وتیشی، لەبەر ئەوەی پێشنیازی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن و لە لیژنەی دارایی دەنگیان لەسەر دراوە، ئێمە داوای خوێندنەوەیان دەكەین، ئەم بڕگانە پەیوەندییان بە رەشنووسەوە نییە.

ئاشكراشیكرد، پێشنیازی یەكێتین لە لیژنەی دارایی، لەبەر ئەوە دەبێت لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بخوێندرێنەوە با ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریان لەسەر بدات پەسەندی دەكات یاخود رەتیدەكاتەوە، دواجار دەسەڵاتی پەڕلەمانە. بۆیە ئێمە داكۆكیان لێدەكەین.

بابەتی پێشتر

د. بڕیار رەشید: سازش لەسەر مافی مووچەخۆران و پاشەكەوتەكانیان ناكەین

بابەتی دواتر

غەریب ئەحمەد: پێشنیازەكەی یەكێتی لەبارەی پاشەكەوتەوە دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسەندكرا سەركەوتنەكە بۆ خەڵكی كوردستانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە هاتوچۆوە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی، هاوڵاتییان لەبارەی لە مۆڵەتی شۆفێرییەوە ئاگاداردەكاتەوە. ‎ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share