كەشناسیی هەرێم: ئەگەری تاوە باران هەیە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەگەری تاوە بارانی كورتخایەن و خۆڵبارین لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە دوانیوەڕۆوە دەبێت بە هەوری تەواو، ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورتخایەن هەیە لە هەندێ کات و شوێنی جیاجیا.

لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ. هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39
سلێمانی : 37
دهۆک : 36
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 38
زاخۆ : 37
سۆران : 36
گەرمیان : 43

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share