گواستنەوەی وزە لە بۆشایی ئاسمانەوە بۆ زەوی ئەو خەیاڵەی نزیکە لەوەی ببێت بە راستی

تیمێکی توێژینەوە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی بتوانن وزەی کۆکراوە لە خۆرەوە بگۆڕن بە کارەبا و رەوانەی سەر زەوی بکەن.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، توێژەران لە زانکۆی تەکنەلۆژیی کالیفۆرنیا لە مانگی رابردوودا دەستیانکرد بە تاقیکردنەقوەکانیان بۆئەوەی لەڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە وزەی خۆر کۆبکەنەوە لە خولگەی دەوری زەوی و بە شەپۆلی کارۆموگناتیسی رەوانەی زەوی بکەن.

لەبارەی توێژینەوەکەوە عەلی حاجیمیری ئەندازیاری کارەبا لە زانکۆی تەکنەلۆژیی کالیفۆرنیا و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێت، “ئێستا گواستنەوەی وزە لە بۆشایی ئاسمانەوە بۆ زەوی تەنها خەیاڵ نییە بەڵکو نزیک دەبێتەوە لە بەدیهاتن”.

توێژەران ئێستا سەرقاڵی پڕۆژەیەکن بۆ جێبەجێکردنی بیرۆکەی گواستنەوەی وزەی بۆشایی ئاسمان بۆ سەر زەوی لە رێگەی مانگە دەستکردەکانەوە.

لە دەیەی رابردوودا 100 ملیۆن دۆلار تەرخانکرا، بەمەبەستی ئاشکراکردنی ئەو تاقیکردنەوانەی دەریدەخەن دەکرێت وزەی خۆری بۆشایی ئاسمان بگوازرێتەوە بۆ سەر زەوی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی ئەوروپا: لەمەودوا دەبێت هەموو مۆبایلەکان بەیەک جۆر وایەر بارگاویبکرێنەوە

بەپێی پڕۆژە یاسایەکی نوێی کۆمسیۆنی ئەوروپا، ئەو مۆبایلە زیرەکانەی لەناو یەکێتیی ئەوروپادا دەفرۆشرێن لەمەودوا دەبێت بەیەک جۆر وایەر…
Total
0
Share