سێ تۆمەتباری دزیکردن لە سلێمانی دەستگیرکران

سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکران کە دزییان لە پێشانگایەکی ئامێرە کارەباییەکان کردبوو.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە پێشانگای ئامێرە کارەباییەکانی هەبووە و دزی لێکراوە، بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکان کرا.

ئاماژە بەوەکراوە کە سێ کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزی لە ئەو پێشانگایە دەستگیرکراون و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دا كه‌ تۆمه‌تباره‌كان دزییه‌كه‌یان پێ ئه‌نجامدابوو، ھەرەوەھا تابلۆی ئوتۆمبێلەکەیان ساختە کردبوو.

ناسنامەی تۆمەتبارەکان بەمشێوەیەیە: (پ، ن، ح له‌دایكبووی‌ 2001 – د، د، ح له‌دایكبووی‌ 2001 – م، س، م له‌دایكبووی‌ 2003)، دوای لێکۆڵینەوە دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و لەئێستادا راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێ هێرشی درۆنیمان تێکشکاند

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمیردا سێ هێرشی درۆنیان تێکشکاندووە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share