هۆشداری لە ڤایرۆسە نوستووەکانی زەوی دەدرێت.. دەبنە هۆی نەخۆشیی مەترسیدار

تیمێکی نێودەوڵەتی زانایانی بۆماوەزانی و مایکرۆبایۆلۆجی و جیۆلۆجی لە روسیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێداوە کە مەترسی مانەوەی تەنۆلکەکانی ڤایرۆسە دێرینەکان و سەرهەڵدانەوەیان تا ئێستا بە کەم سەیرکراوە لەکاتێکدا دەکرێت ببنە مەترسیی جددی.  

زانایان روونیدەکەنەوە کە گۆڕانی کەشوهەوا و توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان بە رێژەیەکی مەترسیدار رەنگە هۆکاربن بۆئەوەی هەندێک نەخۆشی سەرهەڵبدەنەوە کە لە مێژوویەکی زۆر کۆنەوە لەناو سەهۆڵبەندانەکاندا گیریانخواردووە.

ئاماژە بەوە دەکات، بەشێک لەو ڤایرۆسانە لەو زیندەوەرانەوە هاتوون کە پێیانوایە لەناوچوون، بە نمونە “ڤایرۆسە زۆمبی”، کە هێشتا توانای سەرهەڵدانەوە و تووشبوون و بڵاوبوونەوەیان هەیە.

ئەو تیمەی کە نزیکەی دە ساڵە بەدواداچوون بۆ ڤایرۆسی زۆمبی دەکەن گەیشتە ئەو ئەنجامەی گەردیلەکانی نەخۆشییەکە تا ئەمڕۆش لە پشمی مامۆس و مۆمیا سیبیریا و گورگەکانی مێژوویەکی دێریندا هەن و دەتوانن ببنە هۆی تووشبوون و بڵابوونەوەی.

دامەزراوەکانی روسیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا پێکەوە کاریان لەسەر توێژینەوە نوێیەکە کردووە، کە دەرکەوتووە کە مەترسییەکان بە دڵنیاییەوە لە چوارچێوەی گەرمبوونی جیهاندا زیاد دەکات، چونکە توانەوەی بەستەڵەکی هەمیشەیی بەردەوام دەبێت و خێراتریش دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

مژدەیەك بە دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەدرێت

بابەتی دواتر

ژنێک بەهۆی خۆشوشتن بە ئاوی گەرم تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەکارهێنانی دەمامکی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا کرد بە ناچاری

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بەکارهێنانی دەمامک لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا بکرێت…
Total
0
Share