تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە تونێلی دەربەندیخان لەکاتژمێر 8:00 ی ئێوارەوە تا 7:00 ی بەیانی و بۆ ماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” لە سبەینێ دووشەممەوە لەکاتژمێر 8:00 ی ئێوارەوە تا 7:00 ی بەیانی و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بە مەبەستی راکێشانی کێبڵی کارەبا تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تونێلەکە بە رۆژ واتە لە 7:00 ی بەیانی بۆ 8:00 ی شەو کراوە دەبێت و دوای ئەو کاتە تونێلەکە بەربەست دەکرێت بەو شێوەیەی ئاماژەمان پێکردووە، لەو کاتانەی کە تونێلەکە دادەخرێت شۆفێران دەتوانن ڕێگای سەرشاخ بەکاربهێنن”.

ئاشکراشیکرد، “ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بە رۆژ دەتوانن تونێلەکە بەکاربهێنن بەڵام لە کاتژمێر8:00 ی شەو بۆ 7:00 ی بەیانی نە رێگای سەرشاخ و نە تونێلەکە ناتوانن بەکاربهێنن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جیاوازییەکان لە وێنەکانەوە ببینە
بەڵێنەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی “سەرچنار ئاشدەکەینەوە” گەیشتەجێ

ئەم وێنانە نیشاندەری جیاوازییەکانی نێوان ئێستا و رابردووی سەیرانگای سەرچنارن کە ئێستا سەیرانگاکە بووەتە شوێنی پشوو وەرگرتنی هاوڵاتییان.…
Total
0
Share