بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە 400 دۆنم گەنمی جوتیاران لە شارەزوور سوتا

لە گوندی کانی بەردینەی سنووری شارەزوور، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە نزیکەی 400 دۆنم لە گەنمی جوتیاران سوتا و بەپێی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ئاگر لە گوندی کانی بەردینەی سنووری شارەزوور کەوتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکانیان لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.

راشیگەیاندووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی 400 دۆنم لە گەنمی جوتیارانی سنوورەکە سوتا، تا ئێستا هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکاریی دەستگیرکران

لە سنووری قەزای چەمچەماڵ سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ خاوه‌ندارێتی‌ ئوتۆمبێل به‌كارهێنابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share