وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک دوو برینداری لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای کەلار بۆ کفری وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا ریۆ تایبەت، بە ئاڕاستەی قەزای کفری رۆیشتووە لە نزیک گوندی کانی ئاسکان کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی برینداربوون کە لەدایکبووی (1980 و 1983)ن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەردوو بریندارەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەزای کفری و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێكی ژووری هەڵبژاردن: دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لە رێژەی 20% زیادیكردووە

ئەندامێكی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەكان و ئەو زانیارییانەی لە چاودێرەكانەوە بۆمان گەڕاوەتەوە دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان…
زیاتر ببینە

سادق عوسمان: ژمارەی ئەو خانەنشینە نوێیانەی مامەڵەیان تەواوبووە نەگەیشتووەتە هەزار کەس

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم رایگەیاند، “ژمارەی ئەو خانەنشینە نوێیانەی مامەڵەیان تەواوبووە نەگەیشتووەتە هەزار کەس”. سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی…
Total
0
Share