کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ شەممە ئاسمانى هەرێم بە گشتى لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە به (2- 4) پله لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ ئاسمان لەنێوان سامال و پەڵە هەور ده بێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بە رێژەى (1 – 3) پلە لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، “هەولێر:38 پلەى سیلیزى، سلێمانی:34 پلەى سیلیزى، دهۆک:36 پلەى سیلیزى، کەرکوک:41 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:35 پلەى سیلیزى،  حاجی ئۆمەران:25 پلەى سیلیزى، زاخۆ:37 پلەى سیلیزى، سۆران:34 پلەى سیلیزى، گەرمیان:44 پلەى سیلیزى دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

ئۆپیك بیر لە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان دەكاتەوە

بابەتی دواتر

تۆتنهام دەرگای کراوەیە و ڕیاڵ مەدرید ناکشێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share