بەهۆی هەبوونی پاشەڕۆی قرتێنەرەکان فڕنی ئەسحابە سپی داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری داخستنی فڕنی ئەسحابە سپی دا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی تێدا نەبووە.

لە راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانیدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و هەبونی پاشەڕۆی قرتێنەرەکان لەشوێنەکەیدا، هەروەها سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی، بڕیاری دەستبەجێ داخستنی فڕنی ئەسحابە سپی لە گوزەری ئەسحابە سپی دراوە.

قائیمقامیەت بەهۆی سەرپێچییەکانەوە بڕیاریداوە خاوەنی فڕنەکەش رووبەڕووی رێکاری یاسایی بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share