نرخی خۆراک لە جیهاندا بۆ نزمترین ئاستی دوو ساڵی رابردوو دابەزیوە

رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی “فاو”ی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشکرایکردووە، نرخی خۆراک لە مانگی ئایاردا لەسەر ئاستی جیهان بۆ کەمترین نرخ دابەزیوە.

پێوەرەکانی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ بۆ نرخی خۆراکی جیهان دەریدەخات، لە مانگی ئایاردا نرخی خۆراک دابەزیوە بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، ئەوەش بەهۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی زەیتی رووەکی و دانەوێڵە و بەرهەمە شیرەمەنییەکان.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو پێوەرەی کە بەدواداچوون بۆ نرخی زۆرترین کەلوپەلە خۆراکییەکان دەکات لە ئاستی جیهاندا، لە مانگی ئایاردا مامناوەندی 124.3 خاڵ بووە، لەکاتێکدا دوای دەستکاریکردنی لە مانگی رابردوودا 127.7 خاڵ بووە.

پێوەرەکە پیشانیدەدات لە مانگی نیسانی ساڵی 2021ـەوە نرخی خۆراک نزمترین ئاستە و بەو مانایەیە کە ئێستا پێوەرە گشتییەکە بە رێژەی 22% کەمترە لە بەرزترین ئاست کە لە مانگی ئازاری 2022دا تۆمارکرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

واشنتن: پێویستمان بە خێراکردنی گفتوگۆکانی ڤیەننا هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکانی ڤیەننا بەرەوپێشچوونی ‏لەسەرخۆیان بەخۆوەبینیوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستمان بەوەیە بەرەوپێشچوونەکان ‏خێراتربکەین.‏ نێد پرایس…
Total
0
Share