هەڤاڵ ئەبوبەكر: یەكێتی خەباتی ئێمەی بە راپەڕین گەیاند و كەركوكیشی رزگاركرد

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پیرۆزبایی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەم رێز و خۆشەویستی و وەفا بۆ ئەو پۆلە شەهیدە دەردەبڕم كە خوێنیان لە رێگای یەكێتییەوە بەخشییەوە نیشتمانەكەیان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد،”یەكێتی گیانی بەرخۆدانی كردەوە بە رۆحی تێكۆشانی نیشتمانیی ئێمەدا و دروستبوونی یەكێتی بۆ حزبێك نەبوو بۆ دەربازبوونی هەموو كورد بوو لە دونیادا”.

وتیشی، “یەكێتی پشتیوانی گەورەی خەڵكی كوردستانی بە دەستهێناوە و توانیوویەتی شكست بە رژێم بهێنێت و خەباتی ئێمە بە راپەڕین بگەیەنێت و كەركوكیش رزگاربكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share