ئارێز عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیدا، “ئەركی ئێمە پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستانە و سازشی لەسەر ناكەین، چونكە یەكێتی یەكێك بوو لە هێزە سەرەكییەكانی راپەڕینی ساڵی 1991ی هەرێمی كوردستان پێش راپەڕینیش رۆڵی گرنگی لە رابەڕایەتیی خەباتی چەكداریدا هەبووە”.
راشیگەیاند، یەكێـتی هێزی بێ ڕكابەر بوو، یەكەم كابینەی حكومەتی هەرێم سەرۆكەكەی یەكێتی بوو، لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقیشەوە یەكێتی رۆڵی كارای هەبووە و بەردەوام قوربانی داوە.
ئاشكراشیكرد، “پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، حكومەت و پەرلەمانی كوردستان ئەركی یەكێتییە و سازشی لەسەر ناكەین و بەرگریی لە مافەكانی هاوڵاتییان دەكەین و ئێمە زۆرترین قوربانیمان داوە رێگا بەكەس نادەین هەرێمەكەمان بخاتە مەترسییەوە”.