بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە منداڵان مارکێتێک داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتێکی داخست کە جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ)ی بە منداڵان فرۆشتووە و هاوڵاتییان سکاڵایان لێکردووە.

بەپێی راگەیەندراویكی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، مارکێتی محەمەد لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ داخراوە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئەو فرۆشگایە لەلایەن هاوڵاتییانەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە بەوەی کە جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ)ی بە منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ فرۆشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share