سەركردەیەكی شیعە ئاشكرای دەكات، تا شیعەكانی عێراق خۆیان لە وابەستەیی ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبی دەرەوەی عێراق دانەماڵن، ئەوا ولاتەكە سەقامگیر نابێت.
بەلیغ ئەبو گلەل، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ڕەوتی حیكمە لە تویتێكیدا ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم ڕایگەیاندووە، “تا شیعەكان خۆیان لە وابەستەیی مەزهەبی و نەتەوەیی و ئاینیی دەرەوەی عێراق دانەماڵن، ئەوا عێراق سەقامگیر نابێت”.
ئەو سەركردە شیعەیە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “تا ئەو كاتەی شیعەكانی عێراق كەسایەتییەكەیان نوێنەرایەتیی نیشتیمانپەروەرییان نەكات بارودۆخی عێراق جێگیر نابێت”.
لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا ئەبو گلەل ئاماژەی بەوەكردووە، “پێویستە شیعەی عێراق چاكەكارییەكەیان بۆ نیشتمانەكەیان بێت سەرەتا، هەروەها پێشڕەو بن نەك شوێنكەوتە”.
لن يستقيم أمر العراق ما لم يكن الشيعة فيه مستقلين عن كل انتماء مذهبي أو قومي أو ديني (خارج العراق).
وما لم يكن لهم شخصيتهم التي تمثل (وطنيتهم) لن يستقر العراق.
شيعة العراق يجب أن يكون خيرهم لأوطانهم أولًا، وأن يكونوا متبوعين لا تابعين!— بليغ أبو گلل (@balighabogelal) December 21, 2020