لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگایەکی خانمانیان بەناوی (هەڤیان) داخست کە مۆڵەتی کارکردنی نەبووە.
بەپێی راگەیەندراوی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئارایشتگای هەڤیان لە گەڕەکی ئابڵاخی سلێمانی بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی کارکردنەوە داخراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، هەندێک لە ئارایشتگاکان بەپێی داواکاری و کات دیاریکردن کاردەکەن و پابەندی دەرکردنی مۆڵەت نین، ئەوەش پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانە.
جەختدەکاتەوە کە رێگەنادەن بەبێ مۆڵەت کاربکەن.