رێگەنادرێت لە هەرێمی کوردستانەوە بەروبومی کشتوکاڵی رەوانەی ناوەڕاست و باشووری عێراق بکرێت

ماوەی چوار رۆژە ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگر کە بەروبومی کشتوکاڵی هەرێمیان بارکردووە لە بازگەی چیمەن گیریان خواردووە و رێگەیان پێنادرێت بەرهەمەکانیان بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشوور بگوازنەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ماوەی چوار رۆژە زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە نزیک بازگەی چیمەن وەستاون کە بەروبووم و سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستانیان بارکردووە و بەنیازن بەرەو شارەکانی دیکەی عێراق بیبەن، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی بازگەکەوە رێگریان لێدەکرێت”.

یەکێک لە شۆفێرەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەرهەمی خەیار و کولەکە و پاقلە و چەند بەرهەمهێکی دیکەی ناوخۆییمان بارکردووە، نووسراوی وەزارەتی کشتوکاڵمان پێیە، بەڵام پێیان وتووین بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین بەرهەمی هەرێم بۆ شارەکانی دیکە بچێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆرینەی بەرهەمەکان لە ئۆتۆمبێلەکاندا خراپبوون، داوا دەکەین جوتیارانی هەرێمیش رێگە بە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نەدەن”.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگایەکی خانمانی داخست

بابەتی دواتر

مەیامی ڕیمۆنتادای سێڵتیکسی پوچەڵکردەوە و گەیشتە فاینەڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەسەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر نەكرێت وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین…
Total
0
Share