موسەننا ئەمین: نەوەی نوێ هیچ وەرەقەیەکی بۆ ئێمە نەهێناوە تا ئیمزای بکەین

موسەننا ئەمین رایگەیاند، نەوەی نوێ هیچ فراکسیۆنێکی لە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە لە بودجەدا ئاگادارنەکردووەتەوە

موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکگرتوو رایگەیاند، “نامانەوێت مافەکانی خەڵک ببێت بە موزایەدە وەک برادەرانی نەوەی نوێ، ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە رەمەزاندا 60 ئیمزایان بۆ جێگرکردنی گەڕاندنەوەی مووچە لە پرۆژە یاسای بودجەدا کۆکردووەتەوە، گوایە ئێمە ئیمزامان نەکردووە، لە کاتێکدا هیچ وەرەقەیەکیان بۆ نەهێناوین تا ئێمە ئیمزای بکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمە چ درۆ و چەواشەکارییەکە نەوەی نوێ دەیکات، وەرەقەمان بۆ ناهێنێت ئیمزای بکەین و دواتر وای بڵاودەکاتەوە ئێمە ئیمزامان نەکردووە”.

باسی لەوەشکرد، “نەوەی نوێ ئەندامی نییە لە لیژنەی دارایی چۆن دەتوانێت بەرگری لەم پرۆژەیە بکات؟، ئەم بابەتە بە ئیمزا کۆکردنەوە چارەسەر نابێت، دەیان پرۆژە هەیە ئیمزای پێویستمان بۆ کۆکردووەتەوە و نەگەیشتووە بە هیچ ئەنجامێک، ئیمزا کۆکردنەوەی سەرەتای هەنگاوەکانە”.

 

بابەتی پێشتر

لەگەڵ بەردەوامی دابەزینی نرخی لیرە هۆشداری لە سیاسەتەکانی ئەردۆغان دەدرێت

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەسگیرکرد کە شەش کەسیان کوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە دەستگيركرا

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە، کە بەھۆی دەرچوونی بڕیاری کۆتایی سزای زیندانییەوە پارێزبەندی لێسەندرابووەوە، لە ئەنقەرە دەستگیرکرا. عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، ئەندامی…
زیاتر ببینە

پارێزگای هەولێر: ئەگەر کاسبکارانی بازاڕی سپی قیستەکانیان نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەگەر کاسبکارانی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی پارەی قیستەکانی چوارەم و پێنجەم نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.…
Total
0
Share