بەدواداچوونی لیژنەكەی پەرلەمان بۆ خۆپیشاندانەكان بەكوێ گەیشتووە؟

بەدواداچوون بۆ خۆپیشاندانەكانی سنووری سلێمانی لەلایەن لیژنەكەی پەرلەمانەوە بەردەوامە، ئەندامێكی لیژنەكەش كاری لیژنەكەیان ئاشكرادەكات.

شاخەوان ڕەئوف، ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ خۆپیشاندانەكانی سنووری سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “سەردانی كەسوكاری قوربانییانمان كردووە، سەردانی ئەو ناوچانەمان كردووە كە خۆپیشاندانیان تێدا ئەنجامدراوە، لەگەڵ ئیدارەی ناوچەكاندا كۆبوونەوەمان كردووە، لە هەر شوێنێك بریندارێك هەبووبێت سەردانمان كردووە”.

سەبارەت بە زیانەكانی خۆپیشاندانەكان و قەرەبووكردنەوەیان، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەكرد، “ئەو زیانانەی بەر بارەگا حزبییەكان كەوتوون خودی حزبەكان چارەسەری دەكەن، ئەوەی بەر ماڵ و موڵكی گشتی و فەرمانگەكان گەیشتووە لیژنەیەكی حكومی لەسەر ئاستی قەزاكان دروستكراوە بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەكان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بەردەوامین لە بەدواداچوونەكان و ڕاپۆرتی كۆتاییمان ماوە”.

شاخەوان ڕەئوف ئاشكراشیكرد، لیژنەكەیان ڕۆژی چوارشەممە دادەنیشێت و تاووتوێی ئەو پرسە دەكات و ڕاپۆرتی كۆتایی خۆی دەنوسێت.

لەبارەی بە شەهید هەژماركردنی ئەو كەسانەی لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون، ئەندامەكەی لیژنەی بەدواداچوونی خۆپیشاندانەكان وتی، “بۆ ئەو مەبەستە دەبێت قسە لەگەڵ حكومەتی هەرێم بكرێت”.

 دروستكردنی ئەو لیژنەیە لەلایەن دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى كوردستانەوە پێشنیاز كراوە

ڕۆژی 14ی كانونی یەكەم، لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا بە “پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەشى نێوان هەردوو لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان و لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و داکۆکیکردن لە مافى مرۆڤ، بۆ سه‌ردانیكردنی ئەو ناوچانەى خۆپیشاندانیان تێدا ئەنجامدراوە”.

ئەوەش ئاشكراكرا، “دروستكردنی ئەو لیژنەیە لەلایەن دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى كوردستانەوە پێشنیاز كراوە”.

بابەتی پێشتر

عێراق.. ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی تاووتوێكردنی بودجەی دەستپێكردەوە

بابەتی دواتر

خەزعەلی: خوێنی موهەندس و سلێمانی بەفیڕۆ ناچێت و ئەمریكا دەردەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی چاوی لەوەیە بە بەشداریی كاریگەریی ژنان و گەنجان لەم هەڵبژاردنەدا سەركەوتنی گەورە تۆماربكات

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك تیمەكانی ژنانی كەمپینی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی لە…
Total
0
Share