ئەنجامی بەرایی 96٪ـی دەنگەكان راگەیەندرا

پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكرد و بەپێی رێژەی 96%ی دەنگە جیاكراوەكان، رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانیی جموور 52.28%ی دەنگەكان و كەمال كلیچدار ئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانیی میللەت 47.72%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی توركیا لە كاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستپێكرد و كاتژمێر 5:00ی ئێوارە دەنگدان كۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامی بەرایی رێژەی 96%ی دەنگە جیاكراوەكان، رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانیی جموور 52.28%ی دەنگەكان و كەمال كلیچدار ئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانی میللەت 47.72%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا.

بەپێی میدیاكا فەرمییەكانی ئەو وڵاتە، ئەندام و لایەنگرانی پارتەكەشی لە زۆربەی شارەكانی توركیا ئاهەنگی سەركەوتنیان دەستپێكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باكوورى سوریا قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌ باكوورى سوریا قوربانى لێكه‌وته‌وه‌. تۆڕى سكاى نیوز بڵاویكردوه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى شارى منبج له‌…
Total
0
Share