رێژەی 66.7%ی دەنگەكان جیاكرانەوە

بەپێی ئەنجامی بەرایی 66.7%ی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تائێستا 54.78%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و كەمال كڵچدارئۆغڵوش 45.22%ی دەنگەكانی مسۆگەر كردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە دوای داخستنی سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكرد و بەپێی 66.7%ی دەنگە جیاكراوەی دەنگەكان رەجەب تەیب ئەردۆگان كاندیدی هاوپەیمانی جموور 54.78%ی دەنگەكان و كەمال كلیچدار ئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانی میللەت 45.22%ی ی دەنگەكانی مسۆگەر كردووە.

بەیانی ئەمڕۆ، دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی توركیا لە كاتژمێر 8:00ی بەیانییەوە دەستیپێكرد و كاتژمێر 5:00ی ئێوارە دەنگدان كۆتاییهات، لە ئێستادا دەستكراوە بە جیاكردنەوەی دەنگەكان.

بابەتی پێشتر

خالد شوانی لەبارەی زیندانییان و گرتووخانەكانەوە بڕیاری دا

بابەتی دواتر

عێراق دەیەوێت وێستگەی ئەتۆمی دروستبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share