قائیمقامیەتی سلێمانی دەستدەگرێت بەسەر دوو تۆن و نیو فستق و کۆگاکە دادەخات

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر بڕی دوو تۆن و نیو فستق هەروەها چوار تۆن خوێی پیشەسازی کە خاوەنەکەی ویستوویەتی دەرخواردی هاوڵاتییانی بدات.

لە راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆگایەکی ئامادەکردن و رەنگکردنی چەرەسدا، دەست بەسەر دوو تۆن و (500) کیلۆگرام فستق و نزیکی چوار تۆن خوێدا دەگرن.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو خوێیەی کە لە ئامادەکردنی چەرەسەکاندا بەکرهێنراوە خوێی پیشەسازی بووە و خاوەنی کۆگاکە بەوجۆرە دەرخواردی هاوڵاتییانی داوە.

بە بڕیاری قائیمقامیەتی سلێمانی کۆگاکە داخراوە و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: هەر کەسێک دەستکاری پێوەرەکەی بکات رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشانی ناوبازاڕی سلێمانی دەکاتەوە هەر کەسێک دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەباکەی بکاتەوە رووبەڕووی رێکاریی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: گرێبەستێکمان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا واژووکردووە بۆ پێدانی کارەبا

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، گرێبەستێکیان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا واژووکردووە بۆ پێدانی کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا لەکاتی…
Total
0
Share