وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە

وەزارەتی نەوت کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوت و داهاتەکەی بۆ مانگی نیسان راگەیاند، بەپێی ئاماری کۆمپانیای سۆمۆ، داهاتی مانگی رابردوو زیاتر بووە لە حەوت ملیار دۆلار.

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نیشتمانیی سۆمۆ ئامارەکانی خستووەتەڕوو، بەوپێیە، “بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیلە، داهاتەکەی بڕی 7 ملیار و 699 ملیۆن و 272 هەزار دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک ئێستا لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراون.

روونیشیکردەوە، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 78,058 دۆلار بووە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: خێرایی با و خۆڵبارین زیاتر دەبێت

بابەتی دواتر

هاتوچۆ لەبارەی کامێرای پۆینت تو پۆینت روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار كەمێك بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share