250 ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو تەرخانکرا

بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، حکومەتی عێراق 250 ملیار دیناری بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو تەرخانکرد و هاوڵاتییانی كورد سوودمەند دەبن.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، د. كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا كۆبووەتەوە و جارێكی دیكە بە فەرمی داوای لێكردووە، بودجەیەک بۆ بەگەڕخستنەوە و كاراكردنەوەی یاسای قەرەبووکردنەوەی ھاوڵاتییانی زیانلێكەوتوو لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراقدا تەرخانبكرێت.

وتیشی، “پێشتر بە نووسراوی فەرمی ئەو داواكارییەم ئاراستەی سەرۆك وەزیران كردبوو، لە ئەنجامدا سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی و دوای ئاراستەكردنی نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی، وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوی فەرمی وەڵامی دامەوە كە بڕی 250 ملیار دینار بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو تەرخاندەكەن”.

لەبارەی چۆنێتیی قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییانەوە، د. كەریم شكور ئاشكرایكرد، “هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی دادگاكان و لیژنەكانی تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانەوە، داواكاری پێشكەشبكەن و ئەو زیانە ماددییانە بخەنەڕوو كە لە سەردەمی رژێمی پێشوودا دووچاریان بوون، بۆ ئەوەی لە قەرەبووكردنەوەكان سوودمەندببن”.

بابەتی پێشتر

سامان شێخ لەتیف: سەرجەم ئەو خوێندكارانەی ژەهراوی بوون تەندروستیان جێگیرە

بابەتی دواتر

یوسف ئەلكەلابی: بڵاوكردنەوەی بەیاننامە دۆخەكە ئاڵۆزدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک دیالەی هەژاند

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک پارێزگای دیالەی هەژاند و تا ئێستا زەرەر و زیانەکانی نەزاندراوە. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share