ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.
ئەمڕۆ شەممە دوای گەیشتنی بە شاری سلێمانی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی دەباشانی کرد و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لێکرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و قاسم ئەعرەجی لە کۆبوونەوەیەکیاندا دۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵاتیان تاووتوێ کرد.
هاوکات جەخت لە فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات و ژیانێکی ئارام بۆ هاوڵاتییان.