حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكارییەكانی پرۆژەیاسای بودجە كە لەلایەن لیژنەی داراییەوە ئەنجامدراون بە نادەستووری و دژ بە رێككەوتنی هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند ناودەبات.
دەقی راگەیەندراوەكە:
ئەو گۆڕانکاریانەی لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە رێکەوتی 2023/5/25 دژی هەرێمی کوردستان، لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجامدران، نادەستوریین و دژی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵییە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی رێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر دراوە.
ئێمە وەک حکومەتی هەرێم، بەهیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبوڵ ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ حکومەتی بەڕێز سودانی کراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/5/26