رووداوێکی هاتوچۆ مردنی پێنج کەسی لێکەوتەوە

ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ناحیەی هەریر پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە بەڕەگەز عەرەبن.

ئەمشەوی پێنجشەممە، لەسەر رێگای شێخ توراب بۆ قەندیل لە نزیک گوندی قەلاتە جنی سەر بە ناحیەی هەریر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە بەڕەگەز عەرەبن و ئەندامی یەک خێزانن.

ئەو خێزانە یەکێکن لە خێزانە رەوەندەکانی ناوچەکە و سەرقاڵی ئاژەڵدارین، ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلەکەیان ژمارەیەک ئاژەڵیان گواستووەتەوە و تووشی رووداوەکە بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“نەوشیروان مستەفا نەخشەی ڕاپەڕینی دانا”
مەلا بەختیار: ڕاپەڕین ‏بۆ ئەوەیە خەونی گەلان بەدیبهێنێت نەك زیادبوونی ناڕەزایی

مەلا بەختیار دەڵێت، یەكێتیی داینەمۆی ڕاپەرین بوو و نەوشیروان مستەفا نەخشەكەی دانا، ‏ڕەخنەش لە دەرەنجامەكانی ڕاپەڕین و حوكمڕانیی…
زیاتر ببینە

نەجمەدین محەمەد: مامۆستایان داوادەكەن سێ مووچەكە دابەشبكرێت و تەوتین دەستپێبكات

ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران رایدەگەیەنێت، مامۆستایان داوادەكەن سێ مووچەكە دابەشبكرێت و تەوتین دەستپێبكات. مامۆستا نەجمەدین…
Total
0
Share