ئاگر لە بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی كەوتەوە

بە هۆكارێكی نادیار ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە دوكانێكی تایبەت بە جلوبەرگی سەربازی لە بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی كەوتەوە و رووداوەكە تەنها زیانی ماددیی هەبووە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە دوكانێكی جلوبەرگی سەربازی لە لە بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكەیان لە كەمترین ماوەدا كۆنترۆڵكرد.

راشیگەیاند، “رووداوەكە تەنها زیانی ماددیی هەبووە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەش دەستیپێكردووە”.

بابەتی پێشتر

پلاسخارت: شەڕی سیاسیی بەردەوامی هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر بێزاركەرە

بابەتی دواتر

كەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share