هاوردەكردنی توكتوك و ماتۆڕسكیل قەدەغەكرا

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هاوردەكردنی توكتوك و هەموو جۆرەكانی ماتۆڕسكیل قەدەغەكرا.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا چەند بڕیارێكی گرنگ دران و یەكێك لە بڕیارەكانیش قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هەموو جۆرەكانی ماتۆڕسكیل و توكتوكە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە لەناو شاردا هەن تەنها بۆیان هەیە لە گەڕەكەكان و ناوچە كشتوكاڵییەكاندا هاتوچۆ بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: هاوردەکردنی پیاز و شوتی قەدەغەدەکرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، “هاوردەکردنی پیاز و شوتی قەدەغەدەکرێت”. قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەپێناو گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ…
زیاتر ببینە

کاروان گەزنەیی: گۆڕانکارییەکان ڕەنگدانەوەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بافڵە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشدارییە کاریگەرەکانی یەکێتی لە سەرجەم بوارەکاندا دەرئەنجامی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بافڵە. کاروان گەزنەیی،…
Total
0
Share