لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج ئەندامی خێزانێک برینداربوون

شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای گۆڕستانی ئەنفالکراوان لە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە پێنج کەس کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو لەسەر رێگای مەزاری ئەنفالکراوان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز پێنج کەس برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و  سێ لە بریندارەکان منداڵن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئۆتۆمبێلەکە ویستویەتی لە مەزارەکەوە بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری بۆ سەر رێگای سەرەکی بێت کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە”.

ئاشکراشیکرد، “سەرجەم بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان کە منداڵە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە”.

 

بابەتی پێشتر

لە ژەمی بەیانیاندا چی بخورێت؟

بابەتی دواتر

زیانەکانی بەردەوامی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیاترە لە 1.5 ملیار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share