پەروەردە رێكارەكانی وەرگرتنی منداڵ و خوێندكاران لە باخچە و خوێندنگاكان رادەگەیەنێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێکارەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان و خوێندكاران لە باخچە، خوێندنگە و کۆمەڵگە پەروەردەییە حکومییەکان بڵاوەدەكاتەوە.

وەزارەتەكە بە فەرمانی وەزاریی ژمارە (269) لە ئەمڕۆ 22ی ئایار تەواوی رێكارەكانی روونكردوەتەوە و دەڵێت، وەرگرتنی منداڵان لە باخچە حكومییەكان لەسەر بنەمای شوێنی جوگرافی دەبێت و لە ئەگەری مانەوەی شوێنی زیادەدا بە كیبڕكێ‌ وەردەگیرێن.

هەروەها منداڵانی تەمەن چوار ساڵ و لەدایكبووی 2019 لە قۆناغی یەكەم و، منداڵانی تەمەن پێنج ساڵان و لەدایكبووی 2018 لە قۆناغی دووەمی باخچەكان وەردەگیرێن.

دەربارەی خوێندكارانی یەكەمی بنەڕەتیش ئەوەی خستوەتەڕوو، منداڵانی لەدایكبووی ساڵی 2017 وەردەگیرێن، وەرگرتنیشیان لە خوێندنگاكان لەسەر بنەمای شوێنی جوگرافی دەبێت.

دەقی رێنماییەكان:

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: دەنگۆی بەكارهێنانی گردی مامەیارە بۆ پڕۆژە دوورە لەڕاستییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەنگۆی بەكارهێنانی گردی مامەیارە بۆ پڕۆژە دوورە لەڕاستییەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە…
Total
0
Share