فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، جارێكی دیكە پارتی نوێنەری بەناو پێكهاتەكانی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ واژووكردن لەسەر بابەتێكی ناپەیڕەوی بەكارهێنایەوە و كە ئۆباڵی لێكەوتەكانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی.
هاوكات پێچەوانەی رێككەوتنی سیاسیی نێوان هێزە سیاسیەكان و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانە كە پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن دوو پرسی نیشتمانین دەبێت دوای رێككەوتن و سازانی هێزە سیاسیەكان هاوتەریب بەیەكەوە بخرێنە بەرنامەی كار و كاریان لەسەر بكرێت، كەچی جارێكی تر پارتی نوێنەری بەناو پێكهاتەكانی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەكارهێناوە بۆ واژووكردن لەسەر بابەتێكی ناپەیڕەوی، ئەمەش ھەنگاوێكە بە ئاراستەی قووڵكردنەوەی ململانێ سیاسییەكان، دواجار ئەنجامدانی ئەم كارە بەشێوەی تاكڕەویی وێرای ئەوەی سەرپێچی تەواوی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانە، لەهەمانكاتدا دەبێتە هۆی تێكدانی بنەمای سازانی نیشتمانی، بۆیە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تەواویی ئەم هەنگاوە نا یاسایی و ناپەیڕەویە رەتدەكەینەوە، ئۆباڵی لێكەوتەكانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی.