پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەردەم ماجدی مۆڵ لەسەر رێگای هەولێر چەند كەسێك لەناو دوو ئۆتۆمبێلەوە دەستدرێژی گوللە بە ئاراستەی ئۆتۆمبێلێكی دیكە كراوە و دوو ئۆتۆمبێلەكە دوای تەقەكردنەكە شوێنەكەیان جێهێشتووە.
راشیگەیاند، تائێستا ناسنامەی تەقەكەرەكان ئاشكرانەكراون و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.