كۆمەڵەی فەلەكناسیی سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵی دیاریكرد كە دەكەوێتە كۆتایی مانگی حوزەیرانەوە.
ئەمڕۆ شەممە، كۆمەڵەی فەلەكناسیی سعودیە بڵاویكردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەكان بۆ بینینی مانگ، یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەكەوێتە ڕۆژی چوارشەممە كە دەكاتە 28ی حوزەیرانەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رۆژی عەرەفە دەكەوێتە ڕۆژی سێشەممە 27ی حوزەیران كە موسڵمانان و ئەو كەسانەی كە فەریزەی حەج بە ئەنجام دەگەیەنن لەسەر كێوی عەڕەفە رادەوەستن و نزادەكەن و رۆژی دواتر یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.