گۆشتفرۆشی هەموان دادەخرێت

بەهۆی هەبوونی گۆشتی بێ مۆر و سەربڕینی ئاژەڵ تێیدا، قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی “هەمووان”ی داخست.

لە راگەیەندراوێکدا قائیقمامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە گەڕەکی خەبات گۆشتفرۆشی “هەمووان”یان داخستووە، بەهۆی ئەوەی پابەندنەبووە بە رێنماییە تەندروستییەکان و گۆشتی بێ مۆری فرۆشتووە.

راشیگەیاندووە، بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، پێویستە ئاژەڵ لە سەربڕخانەی سلێمانی سەرببڕدرێت، چونکە پێش و پاش سەربڕین پشکنین بۆ ئاژەڵەکە و دواتریش گۆشتەکەی دەکرێت، پاشان مۆر دەکرێت و دەخرێتە بازاڕەوە.

گۆشتفرۆشی هەمووان لەناو دوکانەکەیدا ئاژەڵی سەربڕیوە و کۆگای ماڵەکەی خۆی بۆ سەربڕینی ئاژەڵ بەکارهێناوە و لە دوکانەکەشیدا گۆشتەکەی فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەکراوە، دوکانەکە داخراوە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایه دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەرعیەتدان بە فرۆشتنی نەوت لە پەرلەمانەوە.. فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ پەرچەكرداردا نییە

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی “هەوڵێكی شەرعیەتدان” بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانەوە ڕوونكردنەوە دەدات و…
Total
0
Share