سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی کانونی یەکەم، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدادی کرد و ڕایگەیاند ئەو هێرشانە دژی بەرژەوەندی و سەروەری وڵاتن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە ڕایگەیاند، ” سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆرستييه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غداد ده‌كه‌ين، دووباره‌بوونه‌وه و به‌رده‌واميى ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر نێرده ديپلۆماتييه‌كان و نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتان، دژى به‌رژه‌و‌ه‌ندييه‌كانى عێراق و سه‌روه‌ريى وڵاتن”.
سەرۆکایەتیی هەرێم ڕاشیگەیاند، “ئەو هێرشانە دژى ياساى نێوده‌وڵه‌تين و ئه‌نجامى خراپيان لێده‌كه‌وێته‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراقيش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌وه”.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ” ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقه كه ئاسايش و سه‌لامه‌تيى نێرده ديپلۆماتييه‌كانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاوڵاتيیان بپارێزێت و هه‌موو ڕێكارێكى پێويست بگيرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه تا بدرێنه دادگا و به سزاى خۆيان بگه‌يه‌نرێن”.
شەوی ڕابردوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد موشەکباران کرا و باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو موشەكانەی كە ناوچەی نێودەوڵەتییان كردە ئامانج، لەلایەن سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەوە بەرپەرچدرانەوە و زیانی گیانییان لێنەكەوتەوە.