وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، کۆی تێچووی رێورەسمی پرسەی شاژنە ئیلیزابێس شاژنی پێشووی بەریتانیا 204 ملیۆن دۆلار بووە، کە زۆرترین تێچووی پرسەیە تا ئێستا لە وڵاتەکەدا خەرج کرابێت.
رێکەوتی هەشتی ئەیلولی ساڵی رابردوو شاژنە ئیلیزابێسی دووەم شاژنی بەریتانیا لە تەمەن 96 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، لە کاتی مردنەکەیەوە تا 10 رۆژ پرسەی سەرتاسەری لە وڵاتەکەدا راگەیەندرا و لە رێکەوتی 19 ی هەمان مانگیش بەخاکسپێردرا.
لە دوای کۆچکردنی شاژنە ئیلیزابێس بۆ ماوەی چەند رۆژێک تەرمەکەی لە کۆشکی وێستمنستر دانرا و لەو ماوەیەشدا نزیکەی 250 هەزار کەس سەردانیان کرد.
جۆن جلین سکرتێری وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا رایگەیاند، “ئەرکی حکومەت ئەوە بوو رێورەسمێکی شایستە بۆ کۆچی شاژن رێکبخات و سەلامەتیی و ئاسایشی میوانانیش لەسەرانسەری وڵاتەکە گەرەنتی بکات، هەر بۆیە لە 161.7 ملیۆن پاوەن کە بۆ رێورەسمەکە خەرجکرا 73.3 ملیۆنی بۆ لایەنی ئەمنی بوو.
پۆلیسی لەندەن ئاشکرایکردبوو، رێورەسمی پرسە و بەخاکسپاردنی شاژنە ئیلیزابێس گەورەترین رووداوی ئەمنی بوو لە مێژووی وڵاتەکەدا.