هەورەبروسكە ئاگری بەردایە خەلەی گەنمی هاوڵاتییان

بەهۆی هەورەبروسكەوە، ئاگر لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی خورماتوو و داقوق كەوتەوە و خەلەی گەنمی بەشێك لە هاوڵاتییان سووتا.

دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی چڕبوونەوەی پەڵەهەورەكان و لێدانی هەورەبروسکەوە، ئاگر لە دەوروبەری چیای هەنجیره لە باکووری قەزای خورماتوو کەوتەوە و بەپێی زانیارییەكان، خێرایی با هێندەی تر ئاگرەکەی زیادکردووە و مەترسیی لەسەر گوندەکانی قوم پەڵک و لەک و چەندین گوندی ناوچەی داودە دروستکردووە.

هەر ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبروسکەوە، ئاگر لە چەند زەوییەكی كشتوكاڵیی سنووری خورماتوو و رێگای نێوان خورماتوو و داقوق کەوتەوە و خەلەی گەنمی بەشێك لە هاوڵاتییان سووتا.

پێشتر شارەزایانی كەشناسی، هۆشدارییان دابووە جوتیارانی ناوچەی گەرمیان خەلەی گەنم و بەرهەمەكانیان بدوورنەوە و رایانگەیاندبوو، “لەم هەفتەیەدا ئەگەری كەوتنەوەی ئاگر بەهۆی هەورەبروسكەوە هەیە”.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بە فاتی-یەوە دەچێتە نێو هاوکێشەی فڕفڕۆکەکە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. قەنەفە بە ئاسمانەوە دەفڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد بەڵێنێك بە هەرێم دەدات

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەڵێندەدات كێشەی دابەشنەكردنی ئارد لە هەرێمی كوردستان چارەسەربكات. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،…
Total
0
Share