گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێم بونیاددەنرێت

سود وەرگرتن لە وزەی خۆر لە سلێمانی

بڕیارە ئەمڕۆ بونیادنانی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێم رابگەیەندرێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، گوژمەی پڕۆژەکە 100 ملیۆن دۆلارە، رووبەرەکەی 590 دۆنم زەوییە و توانای بەرهەمهێنانی 25 مێگاواتە.

بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردی بناغەی پرۆژەكە دابنرێت كە دەکەوێتە گوندی منارەی سەر بە پارێزگای هەولێر.

ئەو کارەبایەی وێستگەكە بەرهەمیدەهێنێت بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبەسترێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکارەکەی ئاشکراکرد

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکاری لە خوێندنگەیەک ئاشکراکرد، کە جگە لە خواردنی فرۆشگاکە هۆکارێکی…
Total
0
Share