هاوڵاتییان لەبارەی كارەباوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات، كاسبكارانی بازاڕی سلێمانی لەبارەی كارەباوە ئاگاداردەكاتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات رایگەیاند، سەرجەم خاوەن دوكانەکان له‌ناو سه‌نته‌ری بازاڕی شاری سلێمانی بەتایبەت ئەوانەی كه دەكەونه سەر فيدەرى 301 و پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ به‌ستراوه‌، بەڵام مامەڵەی هاوبه‌شیان نییه‌ و كاره‌بایان له‌ رێگای سیستمی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه‌ بڕدراوه‌، به‌زووترین كات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/ رۆژهه‌ڵات بكه‌ن.

ئامانج لە سەردانی كاسبكاران وەك راگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، ئەنجامدان و راییكردنی مامەڵەی هاوبه‌شیکردنە و دەڵێت، “له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه‌وه‌، لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان‌ له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: وڵاتانی ئەوروپا لەجیاتی دابینکردنی بودجە بۆ سنوورەکان با وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان سەبارەت بە پرسی کۆچبەران کۆبووەوە، جێگری سەرۆکی…
Total
0
Share