بەهۆی رەوی كۆچبەرانەوە ئەمریكا 24 هەزار كارمەندی ئەمنی لەسەر سنوور جێگیردەكات

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 24 هەزار كارمەندی ئەمنی بڵاوەپێكرد وەك ئامادەكارییەكی بەر لە لابردنی رێوشوێنە تەندروستییەكان كە لەدوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە كاریپێدەكرێت و ئەگەری هەیە ببێتەهۆی رەوی كۆچبەران بەرەو خاكەكەی.

ئەوەش لەكاتێكدایە كۆچبەران لە سنوورەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان بە دوودڵییەوە لە چاوەڕوانیدان.

ئەلیخاندرۆ مایۆركاس، وەزیری ئاسایشی ناوخۆ دانیبەوەدانا كە “رۆژ و هەفتەكانی داهاتوو” دەشێت “زۆر دژوار بێت” بۆیان.

ئەوەشی وت، دەسەڵاتداران “ژمارەیەكی گەورە”ی كۆچبەرانیان بەدیكردووە كە بەرەو سنوورەكان لە جوڵەدان.

رێوشوێنەكە بەناوی “تایتل 42″ە و لەمڕۆوە كارپێكردنی رادەگیرێت، بەهۆیەوە رێگری لە پێشكەشكردنی داوای مانەوە لە ئەمریكا دەكات، هەروەها رێگەدەدات بە گواستنەوەی كۆچبەران بەخێرایی بەرەو مەكسیك بەبیانووی كۆرۆناوە.

ژمارەیەكی زۆری كۆچبەران گەیشتوونەتە شارە سنوورییەكانی وەك براونزفیل، لاریدۆ و ئیلباسۆ، كە زۆرینەیان لە ئەمریكای لاتینەوەن، هەروەك خەڵكی وڵاتانی چین، روسیا و توركیا-شیان لەناودایە.

بابەتی پێشتر

عێراق و ئێران یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەبارەی نەوتەوە واژووکرد

بابەتی دواتر

تازە لاوێک لە چەمی خاسدا خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن بۆ سەرۆکی چین: دیکتاتۆرە

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شی جینپینگ، هاوتا چینییەکەی لەگەڵ سەرکردە “دیکتاتۆرییەکان” ناوبرد،ئەمەش لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا و…
Total
0
Share