پۆلیسی زاخۆ تۆمەتبارێکی مەترسیداری دەستگیرکرد

هێزێكی پۆلیسی 104 لە هەرێمی كوردستان

پۆلیسی زاخۆ دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە چەندین تاوانی جۆراوجۆر و چەند فەرمانێکی دەستگیرکردنی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە، “لە هەڵمەتێکی پلان بۆ داڕێژراودا پۆلیسی فریاکەوتنی زاخۆ توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمەتبارەکە ماوەیەکی زۆر بوو لە دەست هێزە ئەمنییەکان هەڵاتبوو و بەردەوام خۆی دەشاردەوە و شوێنی خۆی دەگۆڕی، تا سەرئەنجام توانرا دەستگیربکرێت و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا بڕێک ماددەی هۆشبەر و چەکێک دەستی بەسەرداگیراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێر و نوێکردنەوەی ساڵانەوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share