رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە هەولێر دوو برینداری لێكەوتەوە

رووداوێكی هاتوچۆ لە شاری هەولێر روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس كە برای یەكدین بە سەختی برینداربوون.

بەپێی وتەی فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، رووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر ئۆڤەر پاسی شەقامی 120 مەتریی رێگای بەحرکە لە هەولێر روویداوە.

راشیگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی هیۆندای ئەلنترای تایبەت لە سایدی چوون بۆ ناو شاری هەولێر، بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا لە تەنیشتی رێگاكە، دواتر ئۆتۆمبێلەكە چووەتە سایدەکەی تری شەقام و خۆی بە بەربەستە ئاسنینەکاندا داوە.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایكردووە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا شوفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە کە برای یەكدین، بە سەختی برینداربوون و رووداوەكە زیانی ماددیی زۆری لێكەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئەگەر مەترسی نەمێنێت دوای 24 کاتژمێری دیکە پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر نەمێنێت، پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی…
Total
0
Share