شارەوانیی سلێمانی: تیمەكان شەوانە كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجامدەدەن

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی دروستنەكردنی ئاستەنگی هاتوچۆ، تیمەكانی سەرۆكایەتیمان شەوانە كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجامدەدەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “بە مەبەستی دروستنەكردنی ئاستەنگی هاتوچۆ، تیمەكانی سەرۆكایەتیمان شەوانە كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی ئەنجامدەدەن”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی لە فولكەی دەستاڕەكەی شاری سلێمانی كاردەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان

وەزیری تەندروستیی هەرێم، رایدەگەیەنێت، ” کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان”. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم،…
Total
0
Share