فازڵ حاجی: ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ماتۆڕسواری بووەتە سەرچاوەی مەترسی بۆ شوفێران و شەقامەکانی ناشرین و مەترسیدار کردووە.

لەبارەی بوونی ماتۆڕسواری بە دیارە لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی، فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “کلتوورێکی نامۆ و مەترسیدارە، کە لە وڵاتانی دەوروبەرەوە بۆمان هاتووە، هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە، بەڵام بووەتە سەرچاوەی مەترسی بۆ شوفێران و خەڵکی ئێمە و شەقامەکانی ناشرین و مەترسیدار کردووە”.

لەگەڵ ئەو وتانەیدا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، وێنەی ماتۆڕسكیلێكی بڵاوكردووەتەوە كە پێنج سەرنشینی لەسەرە و نووسیویەتی، “لەسەر ماتۆڕسکیلێک پێنج ئەندامی خێزانێک لە شەقام، بەبێ هیچ پێداویستییەکی سەلامەتی دەڕۆن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە، “هیچ یاسا و رێنماییەک جێبەجێناکات، تەنانەت بەو هەموو سەرنشینەوە لە ترافیک لایت ناوەستێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە دەربارەی لابردنی پەروەردەی ئیسلامی ڕوونكردنەوە دەدات

وەزیری پەروەردە دەنگۆی لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەكانی خوێندن ڕەتدەكاتەوە. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە…
Total
0
Share