ئۆلاس و لیۆن جیابوونەوە

جان میشێل ئۆلاس، سەرۆکی یانەی لیۆن دەستیلەکارکێشایەوە  و ملیاردێرێکی ئەمریکی جێگەی گرتەوە.

لەو بارەیەوە یانەی لیۆن ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تیێدا هاتووە، “لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەهی کارگێڕی یانەی ئۆڵیمپیک لیۆن، بڕیاردرا جۆن تکستۆر وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە دەستنیشانبکرێت، کارکردنی ئەو کەسایەتییەش لە پۆستەکەدا کاتییە تاوەکو کەسێکی دیکە بۆ پۆستەکە دابیندەکرێت.”

وەک ڕێزلێنانێک بۆ کارەکانی ئۆلاس لە ماوەی 45 ساڵدا و ماندووبنی لە یانە فەرەنسییەکە، لەلایەن ئەنجوومەنی ئیدارەی یانەکەوە بە سەرۆکی شەرەفی دەستنیشانکرا.

گرووپی کۆمپانیاکانی تکستۆر لە مانگی کانوونی یەکەمی 2022 بە فەرمی پشکەکانی یانەی لیۆنی فەرەنسی کڕییەوە، لە کاتێکدا کە خاوەندارێتی بەشێکی زۆری پشکەکانی یانەی کریستاڵ پاڵاس-یش دەکات.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بۆ نێیمار: بەم مەرجە دەتوانیت بگەڕێیتەوە

بابەتی دواتر

مەزراوی بۆ بایرن میونشن: ئامادەم و دەرفەتم پێبدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share