مزگەوتی گەورەی سلێمانی دەچێتە ریزبەندیی ناوچە دێرینەکانەوە

مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی دوای ئەوەی تەمەنی گەیشتە 238 ساڵ، چووە ریزبەندیی ناوچە دێرین و کەلەپوورییەکانەوە.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رێکارەکانی چوونە ناو ناوچە و کەلوپەلە دێرینەکانی کوردستان تەواوبووە، ئەوەش پشتبەست بە یاسایەک کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراوە.

ئەنجومەنەکە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی دوای ساڵێک لە بونیادنانی شارەکە دروستکراوە لە ساڵی 1785.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی سلێمانیش، ئێستا لە سلێمانی 700 مزگەوت هەن کۆنترینیان مزگەوتی گەورەیە.

پەرلەمانی کوردستان دوو ساڵ بەر لە ئێستا یاسایەکی تایبەت بە پاراستنی شوێنەوارە دیرینەکان و ناوچە کەلەپورییەکان، بەپێی بڕگەی حەوتەمی ماددەی 1ی یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی پەرلەمانی کوردستان، هەر شوێنێک 200 ساڵی بەسەردا تێپەڕێت دەبێتە شوێنێکی دێرین و کەلەپووری.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی داواكاری گشتیی ھەرێم و بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتیی سلێمانی كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی داواكاری گشتیی ھەرێم و بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتیی سلێمانی كۆبووەوە. ئەمڕۆ، قوباد تاڵەبانی جێگری…
زیاتر ببینە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات. ئەمڕۆ شەممە، شێخ…
Total
0
Share